|
پڕۆژه‌ی ئایینی یارسان (ئه‌هلی حه‌ق)
ئه‌م ئایینه كه تایبه‌ت به كورد و كوردستانه و ڕیشه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئیسلام، پێڕه‌وانی كه ده‌یان سه‌ده له ژێر مه‌ترسی مان و نه‌ماندا ژیاون، تاڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌ی نهێنی خۆی پاراستووه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ركام له پارچه‌كانی كوردستاندا تووشی هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ و تێكه‌ڵاوی بوون، به‌ڵام بنه‌ما و كتێبه ئاینییه‌كانیان تێكنه‌چووه.
ئینستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد، له‌سه‌ر ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی و به‌بێ جیاوازی بیروبڕوا و نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوانی كوردستان، هه‌وڵیداوه بۆ دۆزینه‌وه و نووسینی پێناسه‌ی كه‌لتووری هه‌موو ئه‌و چین و توێژانه‌ی كه‌وا پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان پێكهێناوه.
پڕۆژه‌ی ئایینی یارسان، كه بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، (1000) لاپه‌ڕه‌ی تێكستی ئایینی به‌زمانی فارسی و كوردی ده‌بێ. هه‌رچه‌ند سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوردستانی ئێران كراوه، به‌ڵام كاكه‌ییه‌كانی كوردستانی عیراق هاوكاریی و به‌دواداچوونیان له‌گه‌ڵدا كردووه، بۆ دۆزینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی باشتری ئه‌و تێكسته بیروباوه‌ڕییانه‌ی كه تائێستا له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ژێر چاودێری پیر و كه‌سه پایه به‌رزه ئاینییه‌كانی خۆیان كراوه و هیچ جۆره بۆچوونێكی تاكه كه‌سی تێدا نییه.
|