|
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئایینی سوبییه‌كان
یه‌كێ
له هه‌ره كۆنترین ئایینی خاوه‌ن كتێب له جیهان و
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئایینی سوبییه، كه پێڕه‌وی
له حه‌زره‌تی (ئیبراهیم) ده‌كه‌ن و خاوه‌نی كتێبی
ئاسمانی (كه‌نزا ڕه‌ببا)ن، كه له بنه‌چه‌دا به زمانی
ئارامی نووسراوه و لای پیر و شێخه‌كانیان پارێزراوه،
ئێستا وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام له
مه‌راسیمه‌كانیاندا زمانی ئارامی و بۆ خوێندن و نووسین
زمانی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنن. شوێنی سه‌ره‌كی
نیشته‌جێبوونیان، ئه‌هواره‌كانی باشووری عیراقه له‌سه‌ر
سنووری ئێران، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
كه له ده‌ستووری ئایینه‌كه‌یاندا (ئاو) سه‌رچاوه‌ی
پاكی و ژیانه و پیرۆزه له‌لایان، هه‌روه‌ها بۆ
خۆشاردنه‌وه له گیروگرفت و كێشه‌كان له ده‌ست
حكومه‌ته‌كانی ئێران و عیراق، شوێنێكی گونجاو و ئارام
بووه و دوورتر بوون له توندوتیژی ئایینی، به‌ڵام له
شه‌ڕی نێوان ئێران- عیراقدا، سه‌دام حوسێن ئاوی ئه‌و
زه‌لكاوانه‌ی وشك كرد و گۆلاوه‌كانی پڕ كرده‌وه،
له‌به‌رئه‌وه ناچار بوون ئه‌و شوێنانه به‌جێبهێڵن و
بێنه به‌غدا و كه‌ركووك. ئێستاش له‌دوای شه‌ڕی ئازادی
عیراق، ئاوی ئه‌و شوێنانه گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام كێشه‌ی
ئه‌مان چاره‌سه‌ر نه‌بوو، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و
توندوتیژی ئایینی، له‌به‌رئه‌وه له ترسی گیانی
خۆیان، ڕوویان كردۆته شاره‌كانی كوردستان (كه‌ركووك،
هه‌ولێر، سلێمانی)، جگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێكیان ئاواره‌ی
هه‌نده‌ران بوون. چونكه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن په‌رستگا
نه‌بوون له كه‌ركووك و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی (2000)دا
دروستكرا و له ساڵی (2004)دا نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام مێژووی ژیانی سوبییه‌كان له كه‌ركووك،
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوویه‌كی كۆنتر. هه‌روه‌ها
له‌كه‌ركووكدا نه‌ك هه‌ر سوبییه‌كان به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك
كه‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك: ئاشووری و
كلدانی و توركمان و ...، به هێمنی و ئاسایش پێكه‌وه
ده‌ژین. ژماره‌یان له عیراقدا (10000) ده هه‌زار كه‌س و
له كه‌ركووكدا (130) خێزانه، چونكه ژماره‌یان زۆر
كه‌مه نه‌یانتوانیوه نوێنه‌ریان هه‌بێ له‌په‌رله‌مانی
عیراق، به‌ڵام له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكدا
نوێنه‌ریان هه‌یه. بژێوی سوبییه‌كان فره‌تر له ڕێگه‌ی
كشتوكاڵ و هونه‌ری ده‌ستییه، وه‌ك: كاری زێڕ و زیو.
ئینستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد (ئۆفیسی كه‌ركووك)،
به‌سه‌رپه‌رشتی كارمه‌نده سوبییه‌كانی، له‌سه‌ره‌تای
ساڵی (2005)ه‌وه خه‌ریكی كاركردن و توێژینه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی (نووسین و فیلم) له‌سه‌ر
كه‌لتووری سابئه‌كان، له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه و
ئه‌رشیفكردنی له داهاتوودا. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا
داوای هاوكاری له هه‌موو دڵسۆز و لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه
له‌م بواره‌دا یارمه‌تیمان بده‌ن، تاكو بتوانین پتر سوود
له كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه
وه‌ربگرین.
|