ئینستوتی كه‌له‌پووری كوردی  
 

 

سه‌ردانی‌ وه‌فدێكی‌ مه‌سیحی‌ كۆلێژی‌ بابل بۆ ئینستیتوت



له‌درێژه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ ئینستیتیوت له‌سه‌ر كه‌مینه‌كانی‌ كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌ كریستیانه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ساڵی‌ 2007 وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و تاكو ئێستا كۆمه‌ڵێك قۆناغی‌ بڕیوه‌... پڕۆژه‌كه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ له‌خۆگرتووه‌، كه‌ یه‌كێكیان لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌مێژووی‌ سه‌رهه‌ڵدان و بوونی‌ ئایینی‌ مه‌سیحیی له‌ته‌واوی‌ كوردستاندا، له‌گه‌ڵ‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ كه‌لتووری‌ له‌سه‌ر هاونیشتمانییه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌شاری‌ سلێمانیدا... به‌شی‌ دووه‌می‌ پڕۆژه‌كه‌: تایبه‌ته‌ به‌ساغكردنه‌وه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ بازیان، كه‌ له‌درێژه‌ی‌ ئه‌م چالاكییه‌ی‌ ئینستیتیوتدا، ئه‌م شوێنه‌واره‌ كه‌وتۆته‌ به‌ر بایه‌خی‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ ئایینی‌ مه‌سیحی‌ له‌عێراقدا، تاكو ئێستا چه‌ندین گرووپی‌ مه‌سیحی‌ به‌هاوكاری‌ ئینستیتوت سه‌ردانی‌ ئه‌م شوێنه‌واره‌یان كردووه‌.
یه‌كێك له‌و گرووپانه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ عه‌میدی‌ كۆلیژی‌ بابل بۆ فه‌لسه‌فه‌ و لاهووت (مه‌تران جاك ئیسحاق) بوو كه‌ له‌ ڕۆژی‌ 23/10/2008 به‌هاوڕێیه‌تی‌ كۆمه‌ڵێك له‌قوتابیانی‌ كۆلیژه‌كه‌ سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ سلێمانی‌ ئینستیتیوتیان كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تدا چه‌ندین بیر و بۆچوون له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ و چۆنێتی‌ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان ئینستیتیوت و كۆلیژی‌ بابلی‌ لاهووتیدا تاووتوێ‌ كران... دواتریش گرووپه‌كه‌ سه‌ردانی‌ شوێنه‌واره‌كه‌یان كرد.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ ئینستیتیوت له‌سه‌ر شوێنه‌واری‌ بازیان، وه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ له‌ كۆلێژی‌ ناوبراو وه‌رگیراوه‌ و له‌لایه‌ن عه‌میدی‌ كۆلیژه‌كه‌ (مه‌تران جاك ئیسحاق) سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت... هه‌روه‌ها كۆلیژی‌ ناوبراو پێشتر له‌شاری‌ به‌غداد و ئێستا له‌ شارۆچكه‌ی‌ عه‌ینكاوه‌ی‌ نزیك به‌شاری‌ هه‌ولێره‌ و به‌یه‌كێك له‌دامه‌زراوه‌ و ئایینی‌ و زانستییه‌كانی‌ ئایینی‌ مه‌سیحی‌ له‌عێراق داده‌نرێت و سه‌ر به‌ كۆلێژی‌ لاهووتی‌ ئۆربانی‌ حبرییه‌ له‌ڕۆما و سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ كۆلێژ و په‌یمانگاكانه‌ له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست (ATIME) و ئه‌ندامه‌ له‌ په‌یمانگای‌ ئه‌نتاكی‌ بۆ هونه‌ر له‌لوبنان و هه‌یئه‌ی‌ ڕێكخستنی‌ كۆنفڕاسی‌ شوێنه‌واری‌ سریانیی خۆرهه‌ڵاتیی لوبنان، هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتنی‌ گۆڕینه‌وه‌ی‌ پسپۆڕ و شاره‌زایانی‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆلێژی‌ لاهووتی‌ حبریی‌ زانكۆی‌ (الروح القدس/ الكسلیك)ی‌ لوبنانی‌ و زانكۆی‌ (سربۆر) له‌سویسرا، هه‌یه‌...


 

 

Serdana şandeke Mesihî ji Enstîtuya Babil ya Felsefe û Îlahiyatê

 

Roja 23ê meha kewçêrê şandeke Enstîtuya Babil ya Felsefe û Îlahiyatê ya li Hewlêrê, bi rêberiya serokê enstîtuyê Metran Cak Îshaq û hevaltiya komek xwendkaran serdana ofîsa Enstîtuya Kelepûrê Kurdî ya li Silêmaniyê kir. Di civîneke taybet de behsa projeya enstîtuyê ya li ser Mesihiyên Kurdistanê hate kirin û her weha her du aliyan li ser hevkariyeke baştir pêşniyarên xwe dane xuyakirin. Peyra jî şandê serdana kevnewara Bazyan kir ku di nav çarçoweya projeya derbarê Mesihiyan de kar û xebat li ser tê kirin.

Cihê gotinê ye, lêkolîna enstîtuyê ya li ser kevnewara Bazyanê wekî lêkolîneke zanistî li Enstîtuya Babil hate wergirtin û aniha bi rêberiya serokê wê Metran Cak Îshaq tê pêkanîn. Ev enstîtuya hanê ku berê li Bexdadê bû û aniha li Hewlêrê li Eynkawe kar û xebatên xwe didomîne, yek ji baştirîn dezgehan tê danîn ku li Iraqê li ser Mesihiyan dixebite. Ew, bi ser Enstîtuya Îlahiyatê ya Urbanî Hibrîye ya li Romayê û Yekîtiya Kulliye û Enstîtuyên Rojhilat Navîn (ATIME) e.     

Cihê bîrxistinê ye, projeya enstîtuyê ya li ser Mesihiyên Kurdistanê sala 2007an dest pê kir û heta niha çend qonax hilanîne. Ew ji du şaxan pêk hatiye. Şaxê yekem, lêkolîneke taybet bi mêjûya peydabûn û hebûna Mesihiyan li tevahiya Kurdistanê ye û di ber re jî berhevkirina agahî û zanyariyan li ser Mesihiyên bajarê Silêmaniyê. Şaxê duyem jî xebata meydanî ya bo biservebûna mêjûya kevnewara Bazyan e ku dikeve nav sînorên bajarê Silêmaniyê ye. Heta niha bi hevkariya enstîtuyê çend komên Mesihî serdana wê kiriye, lewra ew bûye cihê balpêdana dam û dezgehên peywendîdar yên Mesihî çi li Iraqê û çi li dinyayê.  

  

 

HOME :: LIBRARY :: NEWS :: AUDIO & VIDEO :: RESEARCH :: PHOTO GALLERY :: CONTACT US :: ABOUT US

  Copyright © 2005-2006 Kurdish heritage institute, Inc. All Rights Reserved.
Geleri wene peiwendi derbare hewal malewe